فۆتۆ:
2019-07-21
5800 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٤ و نزمترین ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٤ بە ٣١ و دهۆک ٤٢ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٥ بە ٢٧ پلە دەبێت.
سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٢ بە ٢٨ و دهۆک ٤١ بە ٢٥ و کەرکوک ٤٣ بە ٢٧ پلە دەبێت.


