سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەى مانگی چوار
فۆتۆ: 
2019-07-21

143521 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ یەکشەممە (٢١ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی  وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.