سەردێڕ:

​ئەفغانستان.. لە ھێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-07-21

906 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی لە ئەفغانستان، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە ئافرەت و منداڵیشیان لەنێودایە.

بەرپرسانی ئەفغانستان  ڕایانگەیاندووە، لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی بادگیس، لانی کەم ١٠ کەس بوونەتە قوربانی کە ژمارەیەک منداڵ و ئافرەتیشیان لەنێودایە.

عەبدولعەزیز بەگ سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی بادگیس، رایگەیاند، کە لە کۆی ئەو ١٠ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، سێیان منداڵ و دوویان ئافرەت بوون.

عەزیز بەگ ئاشکرایشی کردوە، کە بنکەی سوپا لە ناوچەکەدا لەلایەن یاخیبووانەوە گەمارۆ دراوە و چەند ھێلیکۆپتەرێک ھەوڵی نیشتنەوەیان داوە بەڵام لەلایەن گوندنشینانەوە تەقەیان لێ کراوە.