سەردێڕ:

چۆن لە فەیس ئەپ زانیارییە تایبەتەکانت دەپارێزیت؟

فۆتۆ: 
2019-07-21

2851 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی فەیس ئەپ لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێوەیەکی فراوان لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبووەوە، سەرەڕای ترسی بەکارهێنەرانی لە هاوبەشی پێکردنی زانیاری و وێنەکانیان بەمەبەستی بازرگانی.

بەرنامەکە لە رێگای تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردەوە، وێنەی بەکارهێنەرانی دەگۆڕێت بۆ کەسێک کە لەسەردەمی پیربوونیدایە، ئەپە روسیەکە پێشوازییەکی فراوانی لە جیهاندا لێکراو زیاتر ١٥٠ ملیۆن کەس لە ماوەیەکی کەمدا بەرنامەکەیان لەسەر مۆبایلەکانیان دابەزاند.

سەبارەت بە ترسی بەکارهێنەرانی ئەپەکە لەوەی زانیارییەکانیان بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنرێت، یورۆسلاف گونشارۆف دەمەزرێنەری ئەپەکە رایگەیاندووە، ئەپەکە زانیارییەکانی لەگەڵ لایەنی سێیەم هاوبەشی پێناکات روونیشیکردووەتەوە، بەکارهێنەران دەتوانن داواکاری سڕینەوەی زانیارییەکانیان لەسەر ئەپەکە پێشکەش بکەن.

ماڵپەڕی زە نێکست وێب باسی لەوەکردووە بەکارهێنەرانی بەرنامەکە دەتوانن بە چەند هەنگاوێکی ئاسان زانیارییەکانی بەکارهێنەر بسڕنەوە کە بەم شێوەیە دەبێت: ئەپی فەیس ئەپ بکەوە و بچۆرە بەشی (Settings) و دواتر بەشی هاوکاری (Support) هەڵبژێرە، لە بەشی هاوکاریدا (Report a bug) بکەرەوە کە تایبەتە بە راگەیاندنی بوونی گرفتەکەت.

لەناو (Report a bug) بەشی تایبەتمەندییە کەسییەکان (Privacy) هەڵبژێرە و داواکاری سڕینەوەی زانیارییەکان (request the data removal) پێشکەش بکە، ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە سڕینەوەی زانیارییە کەسییەکان رەنگە راستەوخۆ نەبێت بەڵکو پێوستی هەندێ کات هەیە.

هـ.ع