سەردێڕ:

چەند نیشانەیەکی شاراوەی نەخۆشی شەکرە

فۆتۆ: 
2019-07-20

29051 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشیی شەکرە کە بە بکوژی هێواش ناسراوە، ماوەیەکی دوورودرێژی دەوێت تا گەشە دەکات، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی روونی هەبێت، هەر لەبەر ئەوەیە گرنگە زووتر نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت.

لە دیارترین نیشانەکان:

کێشە لە بینیدا - کاتێک هەست بە لاوازی لە بینین و نەتوانینی خوێندنەوەی هەندێک لە دەقەکان دەکەیت، ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی دروستبووی گۆڕانکاری بەهۆی چوونە سەرەوەی تەمەنەوە، یاخود نەخۆشیی شەکرە، چونکە کێشەی بینین نیشانەیەکی باوە بۆ تێکچوونی سیستمی خۆراکی، کە زۆر کەس گوێی پێ نادەن.

هەست بە خوران لە هەندێک ناوچەی هەستیار - زۆرجار لەو شوێنە هەستیارانەی نێر و مێ هەوکردن روودەدات، یان جۆرێک لە کەڕوو دروستدەبێت، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی زوو پشکنین بۆ خوێن بکرێت، چونکە ئەو ناوچانە شوێنێکی گونجاون بۆ تەشەنەکردنی نەخۆشی، بەتایبەت لە پیاواندا، لەوانەی ڕێژەی شەکر لە خوێنیاندا بەرزە، بە واتای ئەو خورانە ئاماژەیە بۆ دووچاربوون بە نەخۆشیی شەکرە بۆ هەردوو رەگەزیش هەر وایە.

لەدەستدانی بیستن - دروستبوونی کێشە لە لاوازیی بیستن، ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، چونکە کاریگەریی دەبێت لەسەر دەمارەخانەکانی گوێ، ئەوەش کێشەت بۆ دروستدەکات لە ناسینەوەی دەنگەکان، بە واتای ئەوەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆئەوەی بزانرێت دووچاری نەخۆشیی شەکرە بووی یان نا.

گوێپێنەدان - نەبوونی خواست بە شێوەیەکی کتوپڕ بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنی کارەکان، زۆرکەس لەو بڕوایەدان هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نەخۆشیی شەکرە، بەڵام کاتێک مرۆڤ دوای هەشت کاتژمێر نوستن هەست بە هیلاکی دەکات، پێویستە سەردانی پزیشک بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی شیکاریی پێویست بۆئەوەی بزانرێت کە دووچاری نەخۆشیی شەکرە نەبووە.

هەستکردن بەوەی دەرزی دەکرێت بە جەستەدا - نەخۆشیی شەکرە زیان دەگەیەنێت بە دەمارەکانی لەشی مرۆڤ و کاریگەریی دەبێت لەسەر سوڕی خوێن، بۆیە مرۆڤ هەندێکجار هەست بە دەرزیئاژنین دەکات، ئەوەش یەکێکە لە نیشانەکانی دووچاربوون بە نەخۆشیی شەکرە، کە زۆر کەس گوێی پێ نادەن و نایزانن.

ع.م