سەردێڕ:

بەشێک لە میدیاکانی تورکیا چۆن هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیان گواستەوە؟

فۆتۆ: 
2019-07-20

114918 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی تۆمەتبارانی رووداوەکەی هەولێر بە لۆگۆی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە کە لۆگۆکە بە ئاڵای کوردستان دروستکراوە بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان دەرنەکەوێت پشتەوەی تۆمەتبارەکانیان تەڵخ کردووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تۆماتباری سەرەکی و هاوکارێکی ڕووداوەکەی هەولێری بڵاوکردەوە و لە پشتەوەیان لۆگۆی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم (ئەو لۆگۆیە بە ئاڵای کوردستان دروستکراوە) دانراوە، بەشێکی زۆری میدیاکانی تورکیا بۆ داپۆشین و دەرنەکەوتنی ئاڵای کوردستان، پشتەوەی تۆمەتبارەکانیان تەڵخ کردووە.

وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، بەشێکی زۆری میدیاکانی تورکیا پشتەوەی وێنەکەیان تەڵخ کردووە بەشێکی دیەکەیان هەر پشتەوەی وێنەکەیان لابردووە.