سەردێڕ:

​ڤیدیۆ.. گەشتیارێک دەیەوێت بەسەر باڵی فڕۆکەیەکدا بگاتە غانا

فۆتۆ: 
2019-07-20

38293 جار خوێندراوەتەوە

لە دیمەنێکی مەترسیدار و نامۆدا یەکێک لە گەشتیارەکانی وڵاتی نەیجیریا ویستی لەسەر باڵی فڕۆکەیەوەکە وڵاتەکەی بەرەو غانا بەجێبهێڵێت لە کاتێکدا گەشتی فڕۆکەکە ناوخۆیی بووە و ویستویەتی لە فڕۆکەخانەی مۆرتالا محەمەد لە ویلایەتی لاگۆسەوە و بچێتە فڕۆکەخانەی هراکۆرت.

پێش چەند خولەکێکیش لە هەڵفڕینی فڕۆکەکە کە جۆری بۆینگ ٧٣٧ ی سەر بە کۆمپانیای ئازمان ئێر بووە، گەشتیارانی فڕۆکەخانەی مۆرتالا محەمەد توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بینویانە پیاوێک لەسەر باڵی فڕۆکەکە بووە و گەشتەکەش بۆ شاری هراکۆرت لە ناوخۆی نێجیریا بووە.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لەلایەن یەکێک لە گەشتیارانی ناو فڕۆکەکەوە تۆمارکراوە، پیاوەکە بە شێوازێکی نایاسایی سنوری پارێزراوی فڕۆکەخانەکەی بڕیووە و ویستویەتی لەسەر پشتی یەکێک لە بزوێنەرەکانی باڵی فڕۆکەکە بوەستێت و جانتەیەکی دەستیشی پێبووەو لە ناو یەکێک لە بزوێنەرەکاندا شاردووێتیەوە.

ئەو رووداوەش ترسی لای گەشتیارانی ناو فڕۆکەکە دروستکردووە و هەندێکیان داوایان لە دەستەی فڕۆکەکە کردووە دەرگای فڕۆکەکە بکاتەوە بۆ ئەوەی لە فڕۆکەکە بچنەخوارەوە، هۆکارەکەشی پەیوەندی بە بوونی پارێزراویەوە هەبووە.

هزیتا یاکوبۆ، بەرپرسی کاروباری کۆمپانیاکان لە دەستەی فڕۆکەوانی نەیجیریا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، یەکێک لە کارمەندانی فڕۆکەخانەکە ئەو کەسەی دەستگیرکردووە کە ویستویەتی بە نایاسایی گەشت بکات و ئێستا لای ئەوان دەستگیرکراوە.

بەگوێری زانیارییەکانی سەرچاوەیەک کە بە ئاژانسی هەواڵی نەیجیریای راگەیاندووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ویستویەتی بەرەو وڵاتی غانا گەشت بکات، بەڵام رەتیکردووەتەوە باسی ئەوە بکات چۆن ئەو کەسە گەشتووەتە ناوچەی فڕینی فڕۆکەکان کە ناوچەیەکی قەدەغکراوە.

هـ.ع