سەردێڕ:

تورکیا.. ١٨٠ کۆچبەرى نایاسایی دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-07-19

2814 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی توکیا له‌ ئۆپەراسیۆنێکدا، ١٨٠ كۆچبه‌ری نایاساییان لە پاریزگای ئه‌دیرنه‌ دەستگیرکرد.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، هێزەکانى جه‌ندرمه‌ و پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌كه‌ چه‌ند گروپێكیان ده‌ستنیشان كرد لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی لە سنورى تورکیاوە روو لە دەرەوەی وڵاتەکە بکەن.

لەناو ئەو کۆچبەرانەى دەستگیرکراون، هاوڵاتیی به‌ڕه‌گه‌زعێراقی، پاکستانى، ئێرانی، سووری، فه‌ڵه‌ستینی و جه‌زائیری تێدابوون.

ئەو کۆچبەرانە له‌گونده‌ سنوورییه‌كانی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌كانی ئه‌نه‌ز، مه‌ریچ و ئیپسالا سەر بە پارێزگای ئەدیرنەدا بوون و ژمارەیان ١٨٠ کۆچبەرە و دوای ده‌ستگیركردنیشیان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ لە پارێزگای ئه‌دیرنه‌ كران.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکیا دەستگیردەکرێن کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە.

ئ.ر