سەردێڕ:

بە بڕیارێکى تایبەتی قوباد تاڵەبانی دەرچوویەکی زانکۆ دادەمەزرێت

فۆتۆ: 
2019-07-19

30431 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر فەرمانى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت، وەزیرى پەروەردە ١٠ رۆژ پێش رادەستکردنى پۆستەکەی،  فەرمانى دامەزراندنى بۆ دەرچوویەکى زانکۆ دەرکردووە.

بەپێى نوسراوێک کە دەست ئێن ئاڕ تى کەوتووە و رۆژى حەوتى ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، پشتیوانى سادق وەزیرى پێشووى پەروەردە واژۆى لەسەر نوسراوێک کردووە کە تێیدا ئاماژە بەفەرمانى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران بە ژمارە سێ هەزار و ٨١٩ کراوە و بریاردراوە، بە دامەزراندنى دەرچوویەکى کۆلێژى پەروەردە بەناونیشانى مامۆستایى ئامادەیى.

دەرچووەکە لەسەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى رانیە دامەزراوە.

ئەم فەرمانە لەکاتێکدایە، لەساڵى ٢٠١٣ەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراندنى دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکانى راگرتووە.

پشتیوان سادق رۆژى ١٥ى ئەم مانگە پۆستەکەى رادەستى وەزیرى نوێى پەروەردە کرد لە کابینەى نۆیەمى حکومەتدا.