سەردێڕ:

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان سەربازگەیەکى حەشدى شەعبی کردە ئامانج

فۆتۆ: 
2019-07-19

6736 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان سەربازگەیەکى حەشدى شەعبی لە سنورى قەزاى دوزخورماتوو کردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە دوو چەکدارى حەشدى شەعبی برینداربوون.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى بڵاویکردەوە، سەربازگەکە کە سەر بە لیواى ١٦ى حەشدى شەعبییە،شەوی رابردوو لە ناحیەى ئامرلى سەر بە قەزاى دوزخورماتوو لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى نادیارەوە رومانەیەکى فڕێدراوەتە سەربازگەکەوە .

وتیشی، سەربازگەکە ناوى (شهداء) ە و بەهۆی کردنە ئامانجییەوە دوو چەکدارى حەشدى شەعبی برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە  شەوی رابردووش لە ناحیەى ئامرلى چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکى حەشدى شەعبی و دواى ئەوەى حەشدى شەعبی رووبەڕووبوویان بوونەوە، چەکدارەکان هەڵهاتن.

ئ.ر