سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: داوا لە تورکیا دەکەین گەشتیارە کوردەکان ئازادبکات

فۆتۆ: 
2019-07-19

3803 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ داوایکرد، گەشتیارە کوردەکانی هەرێم لە تورکیا ئازادبکرێن.

شاسوار عەبدولواحید لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نووسیویەتى،" ئاڵاى کوردستان هەڕەشە نییە لەسەر هیچ کەس و وڵاتێک بەتایبەتى بۆ وڵاتێک کە کار لەسەر راکێشانى گەشتیار دەکات."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "پێویستە ئەو وڵاتە بەڕووى هەموو کەسێکدا کراوە بێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە كە چەند گەشتیارێک لە شارى ترابزۆنى تورکیاوە لەکاتى وێنەگرتنیان بە ئاڵاى کوردستانەوە پەلاماردران و دواتر دەستگیرکران.

ئ.ر