سەردێڕ:

ئەو چوار کەسایەتیە عێراقییە بناسە کە ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندوون

فۆتۆ: 
2019-07-19

6356 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دوێنێ سزای بەسەر پارێزگاری پێشووی نەینەوا و چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیدا سەپاند، بە تۆمەتی پێشێلکاری مافەکان مرۆڤ و پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بەشێک لە ژیانی کەسایەتییەکان ئاشکرا دەکات.

ئەحمەد عەبدوڵا جبوری

ناسراوە بە "ئەبو مازن" لەدایکبوونی ساڵی ١٩٦٨ی شارۆچکەی بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگاکە دادەنرێت، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ وەزیری دەوڵەت بووە بۆ کاروباری پارێزگاکان، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤پارێزگاری سەلاحەدین بووە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤دا سەرۆکی لیستی عەرەبی کردووە لە پارێزگای سەلاحەدین، کە توانی زۆرترین دەنگی پارێزگاکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات، لە ساڵی ٢٠١٤ بووە بە پەرلەمانتاری عێراق و دەستی لە پۆستی پارێزگار کێشاوەتەوە.

لە سەردەمی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی بووە بە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پارێزگاکان.

لە مانگی ئابی ٢٠١٥ بەهۆی خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی عێراق لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق لە دژی گەندەڵییەکانی ناو حکومەت، عەبادی ١١ پۆستی وەزیفی لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵوەشاندەوە بە پۆستی وەزیری کاروباری پارێزگاکان کە بە دەست جبورییەوە بوو.

دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی ئاشکرا بوو کە دەستەی نەزاهە فەرمانی ڕێگریکردن لە گەشتی دەرەوەی بۆ دەرکردووە، دوای ماوەیەکی کەم دەستگیرکراو و پاش تیپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر زیندانیکردنیدا بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچووە و ئازادکراوە.

لە ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین بەوە ناسراوە کە ناکۆکی توندی هەبووە لەگەڵ هەندێک لە سیاسییەکان، لە دیارترینیان مشعان جبوری پەرلەمانتاری پێشو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سەلاحەدین.

ڕەیان سالم کلدانی

نتيجة بحث الصور عن ريان الكلداني

مەسیحییەکی کلدانییە و لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە شارۆچکەی قوشی دەشتی نەینەوا لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی موسڵ بووە.

لە ساڵی ٢٠١٤ و لە کاتی کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، کەتیبەی کلدانییەکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی پێکهێناوە بە ناوی  "بابلیۆن".

ئەو هێزە پێکهاتوون لە هێزێکی مەسیحی کلدانی خۆی ئەمنیداری گشتیە و سەرکردایەتییان دەکات، لە چەندین شەڕی دژی داعش لە پارێزگای نەینەوا و سەلاحەدین بەشدارییان کردووە.

لەسەر لیستی بابلیۆن خۆی بۆ ئەندامی پەرلەمان کاندیکرد و بووە ئەندامی پەرلەمان لە ناو هاوپەیمانی فەتح.

ئەم سەرکردەیەی بابلیۆن لەلایەن سەرکردە ئایینی و سیاسییەکانی مەسیحییەکانەوە پشتیوانی نەکراوە، دواتر پاتریارکی کلدانی بێبەریبوونی خۆی لێ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کردبوو "بەهۆی سود وەرگرتن لە هاوپەیمانی فەتح دەیەوێت بەرگریکردن لە مەسیحییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنێت بە تایبەت لە چەند ناوچەیەکی موسڵ و کەرکوک".

هاوکات پاتریارکی مەسحییەکان جەختیکردەوە، مەسیحییە ڕاستەقینەکان ئەوانەن کە لەلایەن کەنیسەی مەسحییەوە لە عێراق پشتیوانیان لێدەکرێت.

نەوفل عاکوب

Image result for ‫نوفل العاكوب‬‎

ناوی تەواوی نەوفل حەمادی عاکوب ئەحمەدە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە موسڵ لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا لە زانکۆی موسڵ، هەروەها بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لە بەڕێوەبردن و ئابوریدا.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشوو، بووەتە پارێزگاری نەینەوا.

لە ماوەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی عاکوب بە دەوڵەمەندبوونێکی گەندەڵکارانە ناسراوە و دەیان تۆمەتی گەندەڵی دارایی و گەندەڵی درابووە پاڵ، لە دیارترین گەندەڵییەکانی گرێبەستەکانی دانانی خێمە لە کامپی ئاوارەکان.

بەهۆی روداوی ژێرئاوکەوتنی قەیاغەکەی موسڵەوە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩دا و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس، لە پۆستی پارێزگار دوورخرایەوە.

وەعد مەحمود ئەحمەد قەدۆ