سەردێڕ:

عەلى قەرەداغى ئیدانەى هێرشەکەى هەولێرى کرد

فۆتۆ: 
2019-07-19

3928 جار خوێندراوەتەوە

عەلى قەرەداغى ئیدانەى هێرشەکەى هەولێرى کرد و ڕایگەیاند، کارێکى تێکدەرانەیە و زیان بە ئاسایشى ناوچەکە دەگەیەنێت.

عەلى قەرەداغى سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هێرشە تاوانکارییە هەر کەسێک کردبێتى خەڵکى بێ تاوان دەکرێتە ئامانج ولە ڕووى شەرعیشەوە رێگەپێدراو نیە.

عەلى قەرەداغى دوپاتیکردەوە، ڕژانى خوێنى مرۆڤەکان حەرام کراوە و ڕێگەش نەدراوە لە هیچ ئایینێکى ئاسمانى و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ڕشتنى خوێنى مرۆڤەکان حەڵاڵ بکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەم کارە تاوانکارییانە تێکدان و توندوتیژى و تەفرەقە زیاد دەبن و دەبێتە چەترێکیش بۆ توندڕەوە ڕەگەزپەرستەکان لە ڕۆژئاوا و شوێنەکانى تر تا موسڵمانان بکەنە ئامانج و بێ دەرکەوتنى ڕاستییەک تۆمەتباریان بکەن.

ووتیشى، ئەوانەى ئەو کارانە دەکەن خزمەت بە ئامانجەکانى دوژمن دەکەن بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست.

ئەوە لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی ڕۆژى چوارشەممە ١٧ى تەموزى ٢٠١٩ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و دووهاوڵاتیی هەرێمی کوردستان کوژران و رووداوەکەش کاردانەوەى لێکەوتەوە.

ب.ب