سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: کۆمەڵێک چاکسازی دەکەین کە حکومەتیش رووبەڕووى لێپرسینەوە بکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-19

6796 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمەڵێک چاکسازی دەکەن کە ئەنجومەنی وەزیرانیش رووبەڕووی لێپرسینەوە بکاتەوە.

مەسرور بارزانی لە وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکادا نوسیویەتی، ئەرکی ئەوانە کە ئەو شێوازی کارکردنە بگۆرن کە کارەکانی پێ بەڕێوەدەبرێن.

دەشڵێت، کۆمەڵێک چاکسازیی دەکەن کە تەواوی کەرت و خزمەتگوزارییەکان بگرێتەوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش روووبەڕووی لێپرسینەوە بکاتەوە.

مەسرور بارزانی باسی لەوەش کردووە، ھێزە چەکدارەکان یەکدەخەن و نوێیان دەکەنەوە، بۆ بەجێگەیاندنی ئەم گۆڕانکاریانەش کۆمەڵگەی نێودەولەتی لە ڕووی سیاسی و داراییەوە ھاوکاریان دەبن.

باسى لەوەشکردووە، بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و ڕاگرتنی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد ھەنگاوی پێویست دەگرنە بەر و کاتی ئەوەش ھاتووە ھاوبەشی و پەیوەندییەکی سەقامگیر لەگەل بەغداد ھەبێت و دواڕۆژی ئەوان پەیوەستە بە عێراقێکی سەقامگیر و دیموکراتەوە.