سەردێڕ:

خاوەنى نامەیەک ئاشکرابوو کە پێش ٥٠ ساڵ فڕێدرابووە ناو زەریاوە

فۆتۆ: 
2019-07-19

21242 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ناسنامەى ئەو نامەى یەکترناسینە ئاشکرابوو کە پێش ٥٠ ساڵ لە ناو شوشەیەکدا فڕێدرابووە ناو زەریاوە.

کەناڵى ئەى بى سى بڵاویکردوەتەوە، پۆڵ گیڵمۆرى ئوسترالى کە بە ڕەچەڵەک بەریتانىە ئەو کەسەبووە کە نامەکەى نوسیوە پێش ٥٠ ساڵ و لەوکاتەدا تەمەنى تەنها ١٣ ساڵ بووە.

A black and white photo of Paul Gilmore with his family.

گیڵمۆر نامەیەکى یەکترناسینى نوسیوە بۆ هاوڕێیەکى دواى ئەوەى نامەکەى کردوەتە ناو شوشەیەکەوە و فڕێى داوەتە ناو زەریاى ئەتڵەسییەوە لەو کاتەدا کە لە گەشتێکدابووە لە نێوان بەریتانیا و ئوسترالیا و کەس نەیدۆزیوەتەوە تا لە رۆژى ١٦ى ئەم مانگە دۆزراوەتەوە.

A film photograph shows a mother with her three young children seated around her in a ship cabin.

خانەوادەى پۆڵ گیڵمۆر توشى شۆک بوون کاتێک نامەکەیان بینى و دواى ٥٠ ساڵ نوسینەکەیان ناسییەوە کە دەستنوسى کوڕەکەیان بووە.

Paul Gilmore with wife Judy in Estonia.

لە نامەکەى پۆڵ گیڵمۆردا هاتووە، بەدواى دۆزینەوەى هاوڕێیەتییەکدابووە و ئاماژەى بە ناونیشانى ماڵى خۆى کردووە کە لە ناوچەیەکى ڕۆژئاواى ئوسترالیا ژیاون.

The letter which says "My name is Paul Gilmore, I am 13 years old, I am from England and I am travelling to Melbourne Australia"

پۆڵ گیڵمۆر بەر لە ٥٠ ساڵ گەشتەکەى لە ئینگلتەراوە دەستپێکرد و لە دورگەى کەنارى لە ئاوەکانى زەریاى ئەتڵەسى مایەوە و دواتر ئاڕاستەى گەشتەکەى بۆ ڕۆژئاواى ئوسترالیا گۆڕى لەو کاتانەدا نامەکەى فڕێداوەتە ناو زەریاى ئەتڵەسییەوە.

Jyah Elliott holding the letter

ڕۆژى سێشەمەى ڕابردوو ١٦ى تەموزى ٢٠١٩ منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵان لە کەنارە ئاوییەکانى باشورى ئوسترالیا ئەو نامەیەى دۆزیوەتەوە.

خانەوادەى پۆڵ گیڵمۆر ڕایگەیاند، کوڕەکەیان ئەو کات هیچ وەڵامدانەوەیەکى نەبووە دواى گەڕانەوەى لەگەشتەکەى، بەڵام پێدەچێت دۆزینەوەى ئەو جۆرە هاوڕێیەتییە بەو جۆرە ئاسایى نەبێت، چونکە نیو سەدەى خایاندووە پێش ئەوەى بکەوێتە دەستى منداڵێکەوە.

ب.ب