سەردێڕ:

ئەمریکا سزاى بەسەر ژمارەیەک فەرماندەی حەشدى شەعبيدا سەپاند

فۆتۆ: 
2019-07-19

5469 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا سزاى بەسەر ژمارەیەک فەرماندەى حەشدى شەعبى و چەند کەسایەتییەکى سیاسیى نزیک لە ئێراندا سەپاند.

وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ڕایگەیاند، سزادانى ئەو کەسایەتییە عێراقییانە، بەهۆى پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و گەندەڵییەوە بووە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو کەسانەى کە لە لیستى سزاکەدان بریتین لە رەیان کلدانى فەرماندەى هێزى بابلیۆن کە نزیکە لە قاسم سولەیمانى، هەروەها وەعد قدوو بەرپرسى هێزى شەبەک لە دەشتى نەینەوا، لەگەڵ نەوفل عاکوب پارێزگارى پێشووى موسڵ و ئەحمەد جبورى پارێزگارى پێشووى سەڵاحەدین.

هاوکات مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، چیتر وڵاتەکەى بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو هێزانەى کە ئێران پشتگیرییان دەکات و ترس و تیرۆر لە ناوچەکەدا بڵاودەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ٢٤ى مانگى ڕابردووش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا واژووى لەسەر بڕیارێک کرد کە ژمارەیەک سزاى توندى بەسەر ئێراندا سەپاند و ڕایگەیاند، ئەو سزایانە عەلى خامنەئى ڕابەرى شۆڕشى ئێرانیش دەگرێتەوە.