سەردێڕ:

نوێترین هەڵوێستی تڕەمپ سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا

فۆتۆ: 
2019-07-18

13575 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى لە ئێستادا لە ھەوڵی سەپاندنی سزادا نییە بەسەر تورکیا.

دۆناڵد تڕەمپ لە نوسینگەی خۆی هەڵسەنگاندنى بۆ پرسی کڕینى سیستمى بەرگریى موشەکى ئێس ٤٠٠ لەلایەن تورکیاوە کردووە.

لە وەڵامى پرسیاری ئەوەی کە ئایا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت؟ دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاندووە، "نەخێر لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەمەدا نین."

ئەو لێدوانەى تڕەمپ دواى دوو رۆژ لە لێدوانێکى دیکەى دێت کە باسی لەوە کردبوو، بەهۆی بوون بە خاوەنی موشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی، وڵاتەکەی ناچارە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ بە تورکیا ڕەتبکاتەوە.

دواتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی بڕیارێکی ئەمریکای سەبارەت بە دوورخستنەوەی وڵاتەکەی لە پرۆگرامی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف ٣٥ کرد و رایگەیاند، "بڕیاری دوورخستنەوەمان دەبێتە هۆی دروستبوونی برینێک لە پەیوەندییەکانمان کە چارەسەری نابێت."

ئ.ر