سەردێڕ:

ناسنامەى تۆمەتبارێکى رووداوەکەى هەولێر بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-18

72438 جار خوێندراوەتەوە

دژەتیرۆرى کوردستان ناو و وێنەى تۆمەتبارێکى هێرشەکەى هەولێریان بڵاوکردەوە کە خەڵکى باکورى کوردستانە.

لە ئاگادارییەکدا دژەتیرۆرى کوردستان رایانگەیاندووە، ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ وێنه‌كه‌‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (ناوى مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دايكبووى ساڵى (١٩٩٢)ه‌ و خه‌ڵكى شارى ئامەدە له‌ باکورى کوردستان، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داواكراوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە،" ‌داوا له‌ هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره،‌ به‌زووترين كات ئاگاداريى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه."

باس لەوەشکراوە، لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه‌کە بەردەوامە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی دوێنێ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کوژران و هاووڵاتییەکی دیکەش برینداربوو و دواتر دوێنێ شەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، رووداوەکەش کاردانەوەى لێکەوتەوە.