سەردێڕ:

تڕەمپ: فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانی ئێرانمان لە گەروى هورمز خستەخوارەوە

گرژییەکانى ئێران و ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-07-18

7125 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان لە گەروی هورمز خستووەتەخوارەوە.

بەگوێرەى هەواڵی میدیا جیهانییەکان، دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەى بەوەکردووە، فڕۆکە ئێرانییەکە کەمتر لە کیلۆمەترێک لەکەشتییەکى جەنگى وڵاتەکەى نزیکبووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، فڕۆکە ئێرانییەکە مەترسیی لەسەر کەشتیی یوئێس ئێس بۆکسەر دروستکردووە و خستوویانەتەخوارەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە (رۆژى ٢٠ى حوزەیرانى ٢٠١٩) ئێران فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى ئەمریکی لە گەروى هورمز خستەخوارەوە و بەوهۆیەشەوە گرژییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە رووى لە زیادبوون کرد و ئەمریکا سزاى زیاترى بەسەر ئێراندا سەپاند.