سەردێڕ:

بۆچی ڤیاگرای ئافرەتان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە؟

فۆتۆ: 
2019-07-18

19806 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی کە بە "ئێف دی ئەی" ناسراوە بۆ زیادبوون و باشبوونی ئارەزووی سێکسیی ئافرەتان، رەزامەندیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەرمانی ڤیاگرای ئافرەتان، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو دەرمانەوە کاردانەوەی جیاوازی بەدوادا هاتووە.

هەروەک ئاشکرایە، ئەو دەرمانە پێش سوڕی مانگانە بەکاردێت، بەتایبەت بۆ ئەو ئافرەتانەی بەدەست گرفتی کەمیی ئارەزووی سێکسییەوە دەناڵێنن، کە بە (HSDD) ناسراوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئەو دەرمانە بە دەرزی یان بە شێوەی حەب بەکاردەهێنرێت، بەهۆی کاریگەرییەکانییەوە کاردانەوەی جیاوازی بەدوادا هاتووە، بۆ جاری دووەمیشە کۆمپانیای دەرمان ئەو جۆرە دەرمانە دروستدەکات، بەڵام ڕەزامەندیی دەستەی خۆراکیی ئەمریکی کاردانەوەی لێکەوتەوە.

امرأة تحقن نفسها

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا کراوە، لە نێوان ١٠ ئافرەتی ئەمریکیدا یەکێکیان بەدەست گرفتی ئارەزووی سێکسییەوە دەناڵێنێت و چارەسەری پێویستیش وەرناگرن.

ویلیام هایدن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاماگی بۆ دەرمان ئاشکرایکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان لە دوای قۆناغی نائومێدییەوە کێشەی سێکسییان هەیە و دەستکەوتنی ئەو دەرمانەش لە بازاڕدا ئاسان نییە، بەڵام چاودێرانی دەرمان رایدەگەیەنن، کڕیارانی ئەو دەرمانە زۆر دەبێت، بە جۆرێک پێدەچێت داهاتی ساڵانەی بگاتە ملیارێک دۆلار.

کۆمپانیای ماگ رایگەیاندووە، ئەو دەرمانە کاریگەریی نەرێنیی هەیە، لەکاتی تاقیکردنەوەدا ٤٠%ی بەکارهێنەرانی تووشی دڵتێکهەڵاتنی توند کردووە، لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و سەرگێژخواردنە.

Related image

راوێژکاری دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، "لەکاتی بوونی گرفت لە بەکارهێنانی دەرمانەکە، چارەسەری پێویست هەیە."

دەستەکە ئاماژەیان بەوەش کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان بەبێ بوونی هۆیەکی دیاریکراو بەدەست لاوازیی ئارەزووی سێکسییەوە دەناڵێنن، ئەمەش بێزاریان دەکات، بەڵام ئێستا دەتوانن ئەو دەرمانە بەکاربهێنن کە پارێزراوە و مەترسیی نییە."

ڕونیشیانکردووەتەوە، تا ئێستا دیارنییە کاریگەریی دەرمانەکە چی دەبێت لەسەر مێشک و، کاریگەریی لەسەر لایەنی سێکسی و دڵەڕاوکێ دەبێت.

Image result for ‫لماذا تثير الفياغرا النسائية جدلا حول مدى فعاليتها؟‬‎

دیانا زۆکرمان بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی تەندروستی بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وتووە، "هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئافرەتان ناچار نین هەموو ڕۆژێک دەرمانی ڤایلیسی بخۆن، ئەمە لەکاتێکدا دەرمانی ئادی بەو جۆرە نییە."

وتیشی، "هەواڵە خراپەکە ئەوەیە ناتوانرێت متمانەی تەواوی پێ بکرێت لەڕووی سەلامەتییەوە، چونکە ئەنجامەکان نەگەیشتوونەتە زانیاریی ورد و درێژ، کاریگەرییە درێژخایەنەکانی دەرنەکەوتووە."

Related image

بەڵام سەنتەری کۆڵۆمبۆس بۆ توێژینەوەی تەندروستیی ئافرەتان، کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بازرگانیی کەرەستە پزیشکییەکان، رایگەیاندووە، لە تاقیکردنەوەی دەرمانەکەدا دەرکەوتووە کە نزیکەی ٢٠%ی ئافرەتانی بەشداربوو هیچ گرفتێکیان لە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ دروستنەبووە، بەڵام ٨ی%یان بەهۆی توشبوونیان بە دڵتێکهەڵاتن وازیان لە بەکارهێنانی هێناوە.

ئ.ل