سەردێڕ:

​سوپای پاسداران: دەستمان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا گرتووە

فۆتۆ: 
2019-07-18

4414 جار خوێندراوەتەوە

وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکى ئێران لەلایەن بەریتانیاوە، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگرى بیانیدا گرت.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا گرتووە، کە قاچاخچێتیی بە سووتەمەنییەوە کردووە لە باشوری دوورگەی لارک.

سوپای پاسداران راشیگەیاندووە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکە یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنیی گواستووەتەوە و ١٢ کارمەندی تیادابووە.

پێشتریش میدیاکانی رۆژئاوا ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە کە ئێران دەستیگرتبێت بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە هێزەکانی بەریتانیا لە ناوچەى جەبەل تاریق دەستیانگرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوتیى ئێراندا.