سەردێڕ:

ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس دەیانەوێت هێرشبکەنەسەر ناوچەی ٥١ی ئەمریکا

دواخاڵی رێپێدراو لە ناوچەی ٥١ (ویلایەتی نیڤادا)
فۆتۆ: 
2019-07-18

24003 جار خوێندراوەتەوە

مەراسیمێک لە فەیسبوک بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، کە تیادا نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزارکەس پلانیان وایە بەیەکەوە هێرشبکەنە سەر بنکەی سەربازیی "ئێریا ٥١" لە ئەمریکا و بوونەوەری بیانی بدۆزنەوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس کە خۆیان بە "ڕاوچی بوونەوەری بیانی" ناودەبەن، بڕیاریانداوە بەیەکەوە لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولدا هێرشبکەنە سەر بنکەی سەربازی "ئێریا ٥١" و هەوڵبدەن بوونەوەری بیانی بدۆزنەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە مەراسیمەکەدا نوسراوە "هێرشبکەنە سەر ئێریا ٥١، ناتوانن هەموومان بوەستێنن" و ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ئیڤێنتەیان شەیر کردووەتەوە و، هیوادارن کە بتوانن بوونەوەری بیانی لەو شوێنە بدۆزنەوە.

لە وێنەیەکدا پلانی هێرشکردنەکە ئاشکراکراوە، سێ گروپی گەورە دەبێت، گروپێک کە بە "بەردهاوێژەکان" ناسراون لە سەرەتادا ڕاستەوخۆ هێرشدەکەنە سەر بنکەکە، دوای ئەوە گروپی "کایلز" بەدوایاندا و لە هەمان کاتیشدا گروپی "ناروتۆ رەنەرز" لەلای ڕاست و چەپەوە بەرەوڕووی بنکەکە دەچن.

لە بڵاوکراوەیەکی نوێی سوپای ئەمریکادا ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ئەمریکا ئامادەیە ڕووبەڕووی یەک ملیۆن و نیو کەس بێتەوە کە بەتەمان بێنە ناو ناوچەی ٥١ یەوە.

"ئێریا ٥١" یەکێکە لە پڕنهێنیترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە دەکەوێتە بیابانی ویلایەتی نەڤادا و کەس بۆی نییە لێی نزیکبێتەوە، ناودارە بە هەبوونی بوونەوەری بیانی و، دەوترێت لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، چەند ساڵێکیش لەمەوبەر پیاوێک بە ناویەکێک لە سنوورەکانی بنکەکەدا تێپەڕیبوو، بۆ دووری ٨ میل لەلایەن سەربازەکانی بنکەکەوە ڕاونرابوو، کاتێک پیاوەکەش لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیبوو دەستبەجێ تەقەی لێ کرا و کوژرا.

Thousands of alien hunters are gearing up to storm Area 51, America's most secretive and secure military base shrouded in extraterrestrial conspiracy theories (file photo)

More than 450,000 have RSVPd that they are 'going' to the event. One attendee posted a map explaining how the group would approach the highly-secure base

Fanatics took to social media to share their excitement at the event, with many posting memes and gifs of their hopeful alien interactions

One user shared a video of the Naruto running style, which was mentioned in the event's description as the best method for moving 'faster than their bullets'

Area 51 is a US Air Force Base around 80 miles (130 km) northwest Las Vegas in rural Nevada

The base was erected in a remote part of the Nevada desert to avoid prying eyes

ز.ن