سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. نادیە موراد لای ترەمپ سکاڵای خۆی لە حکومەتى هەرێم و عێراق دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-18

77101 جار خوێندراوەتەوە

نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سکاڵای خۆی لە حکومەتى هەرێم و عێراق، لای دۆناڵد تڕەمپ دەکات و تۆمەتباریان دەکات بە ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەى ئێزیدییەکان بۆ ناوچەکانى خۆیان.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی خۆی لە واشنتۆن چاوى کەوت بە قوربانیانی دەستی گروپە توندڕەوەکان کە نادیە مورادیش یەکێک بوو لەو کەسانە کە لەوێ ئامادەبوو، ناوبراو بە تڕەمپی وت، هەرچەندە داعش تێکشکاوە، بەڵام ناتوانن بگەڕێینەوە ناوچەکانى خۆیان، چونکە حکومەتی هەرێم و عێراقشەڕ لەسەر ئەوە دەکەن کامیان ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە بەرامبەریشدا،دۆناڵد تڕەمپ هەواڵى چارەنووسی کەسوکارەکەى نادیە دەپرسێت و دەڵێت، چارەنووسی کەسوکارەکەت بەکوێ گەیشتووە، نادیەش لە وەڵامدا دەڵێت،کوشتوویانن و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگالدان.

ترەمپ دەشڵێت، زانیاری زۆر باشى هەیە لەسەر ئەو ناوچەیە و بە وردى تاوتوێی بابەتەکە دەکەن و لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی ئێزیدییەکان دەکەن.

هـ.ع