سەردێڕ:

چۆن ددانەکانت لە زەردبوون دەپارێزیت؟

فۆتۆ: 
2019-07-18

23184 جار خوێندراوەتەوە

زەردبوون یان قاوەیی بوونی ددان بەهۆی کوبوونەوەی کلسەوە یە کە هۆکارەکەشی خواردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە رەنگدارەکانە، شارەزایان ئاماژەیان بەو ڕێگەیانە کردووە بۆ نەمانی زەردی ددان.

ماڵپەڕی شوسن ئیلبۆی کۆریای باشور لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، چا و قاوە کاریگەریی لەسەر گۆڕینی رەنگی ددان دەبێت، ئەمەش زیان بە پێکهاتەی ددان دەگەیەنێت چونکە بوونی ماددەی "تانین" کە لە چا و قاوەدا هەیە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا لەسەر ددان دەنیشێت و ڕەنگی سەرەکی ددان دەگۆڕێت.

ئەو ماددەیە تەنها ڕەنگی ددان ناگۆرێت بەڵکو زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت، چونکە یارمەتیدەر دەبێت لە کۆبوونەوەی میکرۆب و بەکتریا لەسەر ڕووپۆشی دەم و ددان بەمەش "مینا"ی ددان تێکدەدان.

هەربۆیە شارەزایانی ددان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە ڕۆژی دووجار ددانیان بشۆن، بەتایبەت پێش چوونە جێگەی نوستن گرنگە ددان بشۆرێت.

جگەلەوەش پزیشکانی ددان ئاشکرایدەکەن، لەدوای خواردنەوەی چا و قاوە لەهەر کاتێکدا بێت پێویستە ددان بشۆرێت، یاخود ئەگەر نەگونجا ئەوا قاوە لەگەڵ شیر تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە بەو شێوەیە پارێزگاریی لە رەنگی ددان دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا شۆردنی ددان لەکاتی خۆیدا ڕێگر دەبێت لە زەردبوونی و کەمتر سەردانکردنی پزیشکی ددان لەپێناو سپیکردنەوەی.

ئ.ل