سەردێڕ:

دادگاى ئەنقەرە ماوەى دەستبەسەرکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاشی درێژکردەوە

نۆزدەهەمین دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو
فۆتۆ: 
2019-07-18

9204 جار خوێندراوەتەوە

دادگاى ئەنقەرە ماوەى دەستبەسەرکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەى بۆ ماوەیەکى زیاتر درێژکردەوە.

لە دانیشتنێکدا کە لە دادگای ١٩یەمینی سزای قورسی ئەنقەرە بەڕێوەچوو و دوای وەرگرتنی بەیاننامەی پارێزەرەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، دادگا بڕیاریدا دەستبەسەرکردنى هاوسەرۆکى پێشووى هەدەپە بەردەوامبێت.

هاوکات دادگا دانیشتنەکەى بۆ ڕۆژانى دوو و سێى ئەیلولى داهاتوو دواخست.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ٩ی تەمووز دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە حکومەتی تورکیا کرد هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قەرەبوو بکاتەوە، لەبەرئەوەی لەکاتی زیندانیکردنیدا رووبەرووی پێشێلکردنی مافەکانی بووەتەوە.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارەکەیدا باسی لەوە کردووە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەکانی تورکیا ناتوانێت وەکو پێویست بیروڕاکانی خۆی بە دەرەوە بگەیەنێت و ئاستەنگی بۆ دروستدەکرێت.

ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و چەند تۆمەتێکی تر دەستگیرکراو تا ئێستاش لە زینداندایە و چەندین داواش بۆ ئازادکردنی ڕەتکراونەتەوە.

هـ.ع