سەردێڕ:

ناسنامەی کارمەندە کوژراوەکەی کونسوڵخانەی تورکیا ئاشکراکرا

رووداوەکەی هەولێر
فۆتۆ: 
2019-07-18

24807 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر کوژرا ناوی "عوسمان کۆسە"یە و دانیشتوی شاری مێرسینی تورکیایە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی تورکیا کە لە رووداوەکەی دوێنێی هەولێر کوژرا ناوی عوسمان کۆسەیە و تەمەنی 36 ساڵ بووە و خێزانداربووە و باوکی دوو منداڵ بووە.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە، عوسمان کۆسە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا ژیاون و لە ئێستادا ئاڵای تورکیا لەسەر ماڵەکەی هەڵکراوە و خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە. 

بەپێی قسەی کەسوکاری ناوبراو، تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە لە کوێ بنێژرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا، نیوەڕۆی دوێنێ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کوژران و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار و دواتر ئەمشەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.