سەردێڕ:

کەسێک ئەم ئۆتۆمبێلەی بۆ دەرچووە و ئاگادار نییە

فۆتۆ: 
2019-07-17

39118 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاکێشانی تیروپشکی ئۆتۆمبێلی "تۆیۆتا یارس- ٢٠١٩" چاڤی لاند، ژمارەی کارتی (0000,0000,0068,4127) بوو بە براوەی ئۆتۆمبێلەکە.

چاڤیلاند داواش دەکات هەر کەس خۆى بە خاوەنی ئەم کارتەی چاڤیلاند دەزانێت سەردانی پرۆژەکە بکات چونکە بووە بە خاوەنی ئوتۆمبێلێکی تۆیۆتای سفر کیلۆمەتر.

لە مانگی رابردوودا چاڤیلاند ئۆفەرێکی تایبەتی بۆ گەشتیاران و میوانانی کردەوە، بەجۆرێك ئەو میوانانەی کە کارتی سەروو ٢٠ هەزراییان بەکارهێنا لە ناو چاڤیلانددا ژمارەی کارتەکانیان دەچووە تیروپشکەوە.

ئەمشەو لە پەخشی راستەوخۆدا تیروپشکەکە ئەنجامدرا و ژمارە (0000,0000,0068,4127) کارتی چاڤیلاند بوو بە براوەی ئۆتۆمبێلەکە.

Image may contain: one or more people, people sitting and text