سەردێڕ:

دادگای نەرویج بڕیارێکی لە بارەی مەلا کرێکارەوە دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-07-17

83961 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا کرێکار بە ئێن ئار تی راگەیاند، ئەمرۆ دادگاییکردنی مەلا کرێکار لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچووە و تیایدا دادوەر بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک مانگ مەلا کرێکار لە نێو زینداندا بهێڵدرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکەی دادگا ئەگەر لەو ماوەیەدا ئیتاڵیا داوای رادەستکردنی مەلا کرێکاری کرد لە نەرویج ئەوا رادەستدەکرێت و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە ئیتاڵیا زیندانیی دەکرێت.

ئەوەش لەکاتیکدایە رۆژی دوو شەممە دادگای ئیتالیا بە چەند تۆمەتێکی جیاواز دوای ٦ جار لە دواخستنی، سزای ١٢ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مەلا کرێکاردا سەپاند و سزای ٧ بۆ ٩ ساڵ زیندانیکردنیشی بۆ پێنج هاوڵاتیی کوردی دیکەش دەرکرد، دوای بڕیارەکەش مەلا کرێکار لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.

ع.م