سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی ناسنامەی یەکێک لە کوژراوەکانی رووداوەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-17

47565 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو کەسانەی لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شارى هەولێر کوژراوە ناوی نەریمان عوسمانە و باوکی سێ منداڵە و ئامۆزاى ئازاد جوندیانییە.

سەرچاوەیەک لە خانەوادەی ئازاد جوندیانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا نەریمان عوسمان بۆ کارێکی تایبەت هاتووەتە هەولێر و لە کاتی تەقەکردن لە کارمەندانی کونسوڵخانەی تورکیا بەهۆی نزیکی لە مێزی نانخواردنی ئەوانەوە لە هێرشەکەدا کوژراوە.

ڕوونیشیکردەوە، ناوبراو لە گوندی بێشووکی جوندیان سەر بە رەواندوز دادەنیشێت و ئەمڕۆ بۆ کارێکی تایبەت سەردانی هەولێری کردووە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، نەریمان عوسمان ئامۆزا و پاسەوانى تایبەتى ئازاد جوندیانی بووە.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقە لە ریستۆرانتێکى هەولێر کرا کە ژمارەیەک لە کارمەندانى کونسوڵخانەى تورکیاى تێدابووە، ئاسایشی هەولێریش رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کارمەندێکى کونسوڵخانەکە و هاوڵاتییەک کوژرا و یەکێکى دیکەش برینداربووە.

دواى رووداوەکەش هەریەکە لە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا و وەزارەتى دەرەوە رایانگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم و بەغدا لەسەر خەتن بۆ دۆزینەوەى تەقەکەرەکان و دەستگیرکردنیان.

Image may contain: 1 person, standing, shoes, outdoor and nature

Image may contain: 1 person, pool, sky and outdoor