سەردێڕ:

سێ ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارام

فۆتۆ: 
2019-07-16

12401 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی بەدەست کێشەکانی خەوەوە وەکو خەوزڕان و ناوبەناو بەخەبەرهاتن دەناڵێنن، دەتوانرێت بە ڕێکخستنی پلەی گەرمی ژووری نوستن و پاکوخاوێن ڕاگرتنی جێگەی نوستن زوو خەوت لێبکەوێت و خەوێکی ئارام بەدەستبهێنیت.

لە ماڵپەڕی "ئیندپێندێنت"ی بەریتانیدا هاتووە، توێژینەوەکانی پێشتر جەختدەکەنەوە کە بوونی خەوێکی خۆش و ئارام و قوڵ هۆکارە بۆ بوونی تەندروستییەکی باش و دڵخۆشبوونی ئەو کەسانەی کە زیاتر لە شەش کاتژمێر دەنون.

Related image

هەروەها ماڵپەڕەک ئاماژەی بە سێ ڕێگە کردووە بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارام و قوڵ، ئەوانیش:

١جێگەی نوستنەکەت

بوونی جێگەیەکی باشی نوستن وەکو ساردی جێگەی نوستن و ڕێکخراوی و پاکوخاوێنی جێگەی نوستن هۆکارێکە تا بە درێژایی ساڵ خەوێکی ئارام و قوڵ بەدەستبهێنی.

٢گۆڕینی جێگەی نوستن بەپێی وەرزەکان

ئەو کەسانەی کە سیستەم بەکاردەهێنن یان جێگەی نەرم بەکاردەهێنن پێویستە لە وەرزە گەرمەکاندا جێگەی نوستنەکەیان بگۆڕن و جێگەیەک هەڵبژێرن کە کێشی سوک بێت و ڕەنگکراوەبێت تا هەست بە ساردی جێگەی نوستنەکەت بکەیت و بە زوویی خەوت لێبکەوێت.

٣پلەی گەرمی ژووری نوستن

بەشێک لە زانایان پێیانوایە کە پێویستە پلەی گەرمی ژووری نوستن لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ پلەی سەدیدابێت، کە یارمەتیت دەدات زوو خەوت لێبکەوێت، ئەمەش بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت بۆ نمونە لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمی ٢٤ پلەی سەدی بێت، ئەویش بۆ کەمکردنەوەی قەلەقی و دڵەڕاوکێی زۆر.

هەروەها زانایان ئاشکرایدەکەن کە لە وەرزە گەرمەکاندا باشترە پەنجەرە کراوەبێت، بۆئەوەی هەوای سروشتی و سارد بێتە ژوورەوە.