سەردێڕ:

چ کاتێك دەبێت فڵچەی ددانت بگۆڕیت؟

فۆتۆ: 
2019-07-16

7000 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان و پسپۆڕانی بواری ددانەکان چەندین جار هۆشدارییان داوە لەبارەی ئەوەی کە نابێت فڵچەی ددان بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت، چونکە بە ژینگەیەکی شاراوە دادەنرێت بۆ گەشەی بەکتریا و ڤایرۆس.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پزیشکان لەو بڕوایەدان کە دانانی فڵچەی ددان بە پیسبوویی و بە تەڕی، مرۆڤ رووبەڕووی کێشەی تەندروستیی گەورە دەکاتەوە، چونکە فڵچەی ددان کاتی بەسەرچوونی هەیە و نابێت لەو کاتە تێپەڕێت.

Related image

پزیشکان دڵنیایی ئەوە دەدەن، بە چاوپۆشی لە جۆری ئەو فڵچەی ددانەی بەکاریدەهێنیت ئاسایی بێت یان کارەبایی، دەبێت راستەوخۆ پاش بەکارهێنانی بشۆردرێت، هەروەها دەبێت بە شێوەیەکی ستوونی دابنرێت بۆئەوەی وشكببێتەوە.

لەبەرئەوەی کە گرنگیدان بە ددانەکان یەکێکە لە هەنگاوەکانی پارێزگاریکردن لە تەندروستیی پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی کە فڵچەی ددانی گونجاو بەکاربهێنرێت و زوو زوو بگۆڕێت.

Image result for teeth

هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە، گرنگی نەدان بە فڵچەی ددان وادەکات بەکتریای زۆر لەناو دەمدا کۆببێتەوە و تووشی نەخۆشیی مەترسیدار ببێت.

بۆیە پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی فڵچەی ددانی کوالیتی باش هەڵبژێرن و دوو  بۆ سێ مانگ جارێك بیگۆڕن، ئەگەر زووتریش هەستتانکرد فڵچەکانتان تێكچوون فڕێیان بدەن و بیانگۆڕن.