سەردێڕ:

حەوت خوی خراپ زیانی گەورە بە گورچیلەکان دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2019-07-15

18358 جار خوێندراوەتەوە

گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی هەناوی مرۆڤ و چەندین ئەرکی هەیە و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دەرکردنی ژەهرەکان لە جەستە و هاوسەنگیی خوێیەکان لە خوێن و بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان.

بۆیە ئەگەر شێوازێکی گونجاو و تەندروستی ژیان نەگیرێتەبەر، گورچیلەکان تووشی کێشە دەبنەوە کە لێرەدا ئاماژە بە حەوت هەڵسوکەوتی زیانبەخش دەکەین.

١- کەمیی ئاو:

Image result for ‫شرب ماء‬‎

ئەرکی سەرەکیی گورچیلە خۆی دەبینێتەوە لە ڕزگاربوون و کردنەدەرەوەی ژەهرەکان، بۆیە کاتێک ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو ناخورێتەوە، گورچیلەکان وشکدەبنەوە و دەبێتە هۆی کەمبوونی هاتوچۆکردنی خوێن بۆیان.

گۆڤاری "سانتی بلوس"ی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، کەمخواردنەوەی ئاو دەبێتە مایەی نیشتنی پێکهاتەی زیانبەخش لە جەستەدا، یەکێک لەوانە دروستبوونی بەردی گورچیلەیە.

٢-هێشتنەوەی میز:

Image result for ‫حبس البول‬‎

گلدانەوە و هێشتنەوەی میزی زۆر بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی، لەوانەش خاوبوونەوەی ڕزگاربوون لە نیشتووەکان و مادە زیانبەخشەکان لەناو گورچیلەدا.

٣-خواردنی خوێی زۆر:

Related image

بەو پێیەی خوێ بڕێکی زۆر مادەی سۆدیۆمی تێدایە و کاتێکیش بڕێکی زۆری لێ دەخورێت، یاخود خواردنی سوێر دەخورێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە گورچیلە و کێشەی ڕزگاربوون لەو بڕە زۆرەی خوێ لە لاشەدا، ئەوەش دەبێتە مایەی دروستکردنی فشار لەسەر ئەو دوو ئەندامە هەستیارەی هەناو.

٤-کافیین:

Image result for ‫الكافيين‬‎

سەرباری ئەوەی قاوە سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیدا یان هەر خواردنەوەیەکی تر کە مادەی کافیینی زۆری تێدایە، دەبێتە مایەی دروستکردنی کێشە بۆ گورچیلەکان، بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە زۆر حەزیان لە قاوەیە، باشتروایە ڕۆژانە لە سێ کوپ زیاتر نەخورێتەوە.

٥-دەرمانە ئازارشکێنەکان:

Related image

بەگوێرەی گۆڤارە فەڕەنسییەکە، زیاد بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان بۆ سەرئێشە یان هەر ئازارێکی تر، بۆ ماوەیەکی دوورخایەن دەبێتەهۆی لاوازکردنی کار و چالاکیی گورچیلەکان و دواجار دووچاربوون بە نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەکانی بەدواوە دەبێت.

٦- پڕۆتینەکان:

Image result for ‫البروتينات‬‎

زۆرخواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر پرۆتینیان تێدایە، ڕەنگە ببێتە مایەی لەناوبردنی گورچیلەکان، بە تایبەت گۆشتی سور، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن، پێویستە بەزۆری پڕۆتینە ڕووەکییەکان بخورێت لە پێناو دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر گورچیلەکان و لاشە بە گشتی.

٧-شەکر:

Image result for ‫السكر‬‎

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری "ئیبیدمیولوجی"ی خواردنەوە زۆر شیرینەکان و ئەوانەیان کە بڕێکی زۆرتر شەکریان تێدایە بە شێوەیەکی ڕۆژانە، دەبێتە هۆی نەخۆشیی گورچیلە بەتایبەت سستبوونیان و زیانگەیاندن بە دەزگای میزکردن بە گشتی، هەروەها ئاشکرابووە خواردنەوەی زۆری کۆلا دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی دووچاربوون بە نەخۆشییە درێژەخایەنەکانی گورچیلە.:

 

ع.م