سەردێڕ:

ڕوسیا و هیندستان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چیتر مامەڵە بە دۆلار نەکەن

فۆتۆ: 
2019-07-15

4578 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو حکومەتی ڕوسیا و هیندستان ڕێککەوتن لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیاندا چیتر دۆلار بەکارنەهێنن و بە دراوی نیشتمانی هەردوولا مامەڵە بکەن.

ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ" تایبەت بە بواری ئابوری بڵاویکردەوە، ئەو هەنگاوە بە ئامانجی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سزاکانی ئەمریکایە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی پشتنەبەستن بە دۆلار، حکومەتی هیندستان دەتوانێت قۆناغی یەکەمی قەرزەکانی بداتەوە بە ڕوسیا، لەبری ئەو دوو کەشتییە جەنگییەی کە بۆ هیندستانی دروستکردووە.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، لەمەودوا خەرجکردنی پارەی گرێبەستەکان بە ڕۆبڵی ڕووسی و ڕوپیەی پاکستانی دەبێت، دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی هەردوو وڵات گەیشتنە ڕێککەوتن.

ئاژانسە ئابورییەکە ئاشکرایکردووە، ئەم شێوازە لە مامەڵەی ئابوری لە نێوان هەردوو وڵات، دەبێتە مایەی کردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی چەندین ملیار دۆلاری، کە سەرجەمیان بە دراوی نیشتمانی هەردوو وڵات جێبەجێ دەکرێت، بە شێوەیەک بڕی هەناردەی چەکی ڕوسیا بۆ هیندستان لەمساڵدا گەیشتووەتە ١٩ ملیار دۆلار.

ع.م