سەردێڕ:

بۆچی بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2019-07-15

10148 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستا لەخۆت پرسیوە بۆچی هەست دەکەیت هەمووکات ماندوویت؟ ئەگەر تۆ لەوکەسانەی ئەوا کۆمەڵێک هۆکارهەن ئەم کاریگەرییە لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژانەی تۆ بەجێدەهێڵن دەبێت چارەسەری بکەیت بۆ گەڕانەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی.

بەپێی توێژینەوەکانی سەنتتەری CDC ئەمریکا، لەسەدا ١٥.٣ ی ئافرەتان و لەسەدا ١٠.١ ی پیاوان ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتەدەبنەوە، نزیکەی ٧٢ هەزار ڕووداوی هاتووچۆ و ٤٤ هەزار حاڵەتی برینداربوون بەهۆی ماندویەتی و خەواڵووییەوە دروست دەبن لەساڵێکدا و ئەمە جگە لە حاڵەتەکانی مردن.

هەمووکەس هەست بە ماندویەتی دەکات لە کاتێک لە کاتەکانی ژیانیدا و بە هۆکارەکانی وەک مانەوە تا درەنگانی شەو و تەماشاکردنی بەرنامەکانی تەلەفیزیۆن یاخود کارکردنی زۆر، بەڵام ئەگەر هۆکارەکانی تۆ هیچ کام لەمانە نەبوون و نەتوانی دەستنیشانی بکەیت ئەوا دەکرێت ئەم هۆکارانەی خوارەوەبن:

کەم نوستن

کەم نوستن ڕوونترین هۆکارە بۆ هەستکردن بە ماندویەتی بەردەوام لە ڕۆژدا، بەپێی توێژینەوەکە مرۆڤەکان لەنێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٦٠ ساڵدا، بەتێکڕایی پێویستییان بە حەوت کاتژمێر نوستن هەیە لە شەودا. کەم نوستن هۆکارە بۆ توشبوون بە قەڵەویی، فشاری خوێنی بەرز، جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی.

Image result for Lack of sleep

خۆراکی خراپ

باشترین هۆکار بۆڕزگاربوون لە هەستی ماندویەتی بریتییە لە خۆراکی تەندروست و ژەمی هاوسەنگ، خۆراکەکانیش بریتین لە میوەکان، سەوزەوات، پاقلەمەنییەکان، پرۆتین و شیرەمەنییەکان. پاشان خوارنەوەی ئاوی زۆر و  خواردنی نانی بەیانی و وازهێنان لە بەکارهێنانی شەکر.

Image result for Poor diet

ستایڵی ژیانی نەگۆڕ

لەکاتی هەسکردن بە ماندویەتی، دانیشتن لەسەر قەنەفە و پشوودان وادەکات زیاتر هەست بە ماندوێتی بکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە هەستان و جوڵان باشترین جێگرەوەیە بۆ بەدەستهێنانی ووزە و لابردنی ماندویەتیەکە، بەپێی توێژینەوەکەی جۆرجیا هەموو کەسێکی پێگەیشتوو پێویستی بە ٣٠ خولەک بۆ دوو کاتژمێر وەرزشە لە هەفتەیەکدا.

Image result for Sedentary lifestyle

سترێس و بێزاری لەڕادەبەدەر

زۆر حاڵەت دەبنە هۆی دروستبوونی سترێس، کار، کێشەی دارایی، کێشەکانی پەیوەندی، ڕوداوەجیاجیاکان.

سترێسی کورتخایەن ئاساییە بەڵام سترێسی بەردەوام هۆکارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی، بۆیە لەکاتی بێزاریدا هۆکارەکەی دیاری بکە و ئەوشتانە قبوڵ بکە کە ناتوانی بیگۆڕیت.

Image result for Excessive stress

حاڵەتە تەندروستییەکان

ئەگەر ئەو حاڵەتانەی سەرەوەت گۆڕی لە ستایڵی ژیاندا و بەڵام هێشتا هەست بە ماندویەتی دەکەیت ئەوا دەکرێت یەکێک لەم حاڵەتە تەندروستییانە هۆکاربێت، کەم خوێنی، شەکرە، خەمۆکی،  نەخۆشی سیندرمی مانویەتی بەردەوام، هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ، نەخۆشییەکانی دڵ، دووگیانی، کێشەی غودەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان.

Image result for Medical

ژ.ن