سەردێڕ:

نەمسا.. لە شەش مانگدا ١٩٠ ئافرەت بە تۆمەتی پۆشینی پەچە سزادراون

فۆتۆ: 
2019-07-15

6031 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی شاری "سالسبۆرگ"ی نەمسا رایگەیاند، بە تۆمەتی پۆشینی پەچە سزای مادییان بەسەر ١٩٠ ئافرەتدا سەپاندووە.

ڤێنەر راینەر وتەبێژی پۆلیسی سالسبۆرگ بە ماڵپەری ھۆیتەی راگەیاندووە، تەنھا لە شاری سەلامسی، کە شارێکی گەشتیاریی نەمسایە، لە شەش مانگی رابردوودا  ٢٠٠ سکاڵا تۆمارکراون لەسەر پۆشینی پەچەی ئافرەتان لە وڵاتەکەیان.

Image result for ‫الحجاب في نمسا‬‎

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاماری سکاڵا تۆمارکردن لەسەر پەچەی ئافرەتان لەچاو شەش مانگی ساڵی رابردوودا زیادیکردووە، بە جۆرێک لە ساڵی رابردوودا تەنھا ١١٥ سکاڵا تۆمارکرابوون.

وتەبێژی پۆلیسی سالسبۆرگ ئەوەشی وتووە، ١٩٠ کەسیان لەسەر پۆشینی پەچە سزاداوە.

Image result for ‫الحجاب في نمسا‬‎

ھاوکات لە دوو ساڵی رابردوودا وڵاتانی ئەوروپا ھەڵمەتێکیان بۆ قەدەغەکردنی پەچە لەسەر ئافرەتانی موسڵمان و پۆشینی لە شوێنە گشتییەکان و دامەزراوە حکومییەکان راگەیاند، لەو چوارچێوەیەشدا ساڵی رابردوودا یاسای پۆشینی پەچە و حیجاب لە نەمسا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی یاساکە، ھەر ئافرەتێک پەچە بکات بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت و بڕی ١٥٠ یۆرۆ سزای مادی دەدرێت، جگە لە لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەگەڵیدا.

Related image

قەدەغەکردنی پۆشینی پەچە لە وڵاتانی ئەوروپا و نەمسا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە لە ڕابردوودا، بە جۆرێک لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پەرلەمانتارێکی نەمسا لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە توندی رەخنەی لەو یاسایە گرت و بە پێشێلکردنی ئازادییەکانی تاکی ناوبرد و بۆ پشتگیری لە ئافرەتانی موسڵمان لەچکی لەسەرکرد.

Related image