سەردێڕ:

سەردەشت.. بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کۆڵبەرێک کوژرا

سیانی دیکەش بریندار بوون
فۆتۆ: 
2019-07-15

1925 جار خوێندراوەتەوە

بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە سنووری شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەرى دیکەش برینداربوون.

ماڵپەڕى هەنگاو بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ى تەموزى ٢٠١٩ هێزە چەکدارەکانى ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەر کردووە لە سنووری سەردەشت.

باسى لەوەش کردووە، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوى (بریاجی ئیبراهیم زادە)یە و خەڵکی گوندی گەوەڵانی سەردەشتە و تا ئێستاش ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەى کە بریندار بوون ڕوون نەبووەتەوە.

ساڵانە بە دەیان کۆڵبەری کورد لە رێگا سەخت و پڕ مەترسییەکانی سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانلەدەستدەدەن و بریندار دەبن، کە زۆربەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێن.

بەپێى ئامارەکانیش لە سەرەتاى ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٣٠ کۆڵبەر لە سنورەکانى هەرێمى کوردستان و ڕۆژهەڵات کوژراون و برینداربوون.

ب.ب