فۆتۆ:
2019-07-15
1584 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەرى مەسیحیەکان لە خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو پاپاى ڤاتیکان سەردانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکات.
وەحید یاقوو بە ئێن ئاڕ تى وت، بڕیارە لەسەردانەکەیدا پاپا سەردانى هەریەکە لە ناوچەى ئور و نەجەف و عەنکاوەى هەولێر بکات.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەرنامەى تەواوى سەردانەکە دیارینەکراوە، بەڵام چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ سەرۆکى حکومەت و هەرێم و کەسایەتییە سیاسیەکانى دیکەی هەرێم کۆببێتەوە.
وتیشى، سەردانەکە جگە لە بابەتى ئاینى لە ڕووى سیاسیشەوە گرنگى تایبەتى خۆیى هەیە بۆ هەرێم، چونکە پایا کەسایەتیەکى جیهانى هەیە و هەڵوێستەکانى حسابى تایبەتى بۆ دەکرێت.