سەردێڕ:

وێنە.. منداڵێکى ساوا لە سۆران دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-15

6651 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سۆران، عەبدۆ ڕۆستایى

پۆلیسى سۆران ڕایگەیاند، منداڵێکى ساوایان لە بەردەم بنکەیەکى تەندروستى لە ناحیەى دیاناى سۆران دۆزیوەتەوە.

سەعدون هاودیانی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، منداڵەکە تەمەنى هەفتەیەکە و لە بەردەم بنکەی تەندروستى زۆزک لە ناحیەى دیانا دانراوە.

وتیشى، دواى ئاگادارکردنەوەى پۆلیس منداڵەکە گوزاوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى لەدایکبوونى سۆران بۆ پشکنین و لە ئێستاشدا تەندروستى منداڵەکە جێگیرە.

پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، تا ئێستا نازانرێت منداڵەکە هى کێیە و خاوەنى نیە.

ب.ب