سەردێڕ:

وێنە.. چیرۆکی ئەو پیاوەی ٢٧ ساڵ بە تەنیا لە دارستانێکدا ژیا

فۆتۆ: 
2019-07-15

21961 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی ئەمریکی لە بیستەکانی تەمەنیدا پشتی کردە کۆمەڵگا و ماوەی ٢٧ ساڵ بەتەنها لە دارستانەکانی ویلایەتی "مەین"ی ئەمریکادا ژیا.

ماڵپەڕی بی بی سی لە بابەتێکدا چیرۆکی ئەو پیاوە ئەمریکییەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ١٩٨٦ کریستۆڤەر نایت لە تەمەنی بیست ساڵیدا، بە ئۆتۆمبێلەکەی بەرەو دارستانەکانی ویلایەتی مەین بەڕێکەوت، ئۆتۆمبێلەکەی بەجێهێشت و کۆمەڵێك پێداویستی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا برد، ئەو خێوەتێکی هەڵداو بەو شێوە سادەیە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لەو شوێنە ژیا.

دارستانەکە بۆ کریستۆڤەر ئەو شوێنەبوو کە دەیویست ببێت بە ماڵی و تیایدا بژی، خێوەتەکەی نزیکی کەنار دەریایەک هەڵدا و تیایدا جێگیربوو، پێداویستییەکانی لە کابینەکان و سەنتەری کۆمەڵایەتی ئەو ناوچەیەوە دەدزی، ئەو شتانەی کە دەیدزین تەنها خۆراک، سوتەمەنی بۆ چێشلێنان، جلوبەرگ، پێڵاو، پاتری بۆ گڵۆپەکانی و چەندین کتێب بوون و هەوڵی دەدا کەمترین زیان لە خەڵک بگەیەنێت و تەنها ئەو شتانە ببات کە پێویستیەتی.

نايت

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دزیکردن لەو ناوچەیەی کریستۆڤەری تێدا دەژیا، کە لە ساڵێکدا زیاتر لە هەزار تاوانی دزیکردنی تێدا روویدابوو دانیشتوانی ناوچەکانی نیگەران کردبوو، لە کۆتایدا پۆلیس کریستۆڤەری دەستگیر کرد.

Christopher Knight, arrested after 27 years of nearly no human contact and more than a thousand break-ins in the woods of Maine.

نوسەر مایک فینکڵ سەردانی کریستۆڤەری کرد لە زیندانەکەیدا و لە کتێبەکەیدا بەناوی "کەسێکی نامۆ لە دارستانێکدا"، لە کریسی پرسی بۆچی پشتی کردووەتە جیهان و بە تەنها ژیا؟ کریس بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە "نەمدەتوانی لەناو خەڵکیدا بژیم هەستم بە ئاسوودەیی نەدەکرد"، پاشان فینکڵ لێی پرسی ئایا تاوانێکت ئەنجام دابوو؟ ئایا شتێک هەبوو وابێزاری کردی لەناو خەڵکدا؟ کریس لەوەڵامدا وتی "نەخێر هیچ شتێکی لەوجۆرە بوونی نەبوو، بەڵام ویستی بەتەنهایی ژیان هێزی ڕاکێشانە و هەموو کەسێک ئارەزووی دەکات، چونکە مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی دەکات. منیش ئەو ئارەزووەم ئەوەندە بەهێزبوو کە ئاواتەکەم هێنایەدی و نزیکەی ٣٠ ساڵ تیایدا ژیام بەبێ ئەوەی لەگەڵ کەسدا قسەبکەم، تەنها یەکجار بەکەسێکم وت سڵاو ' های' کە بەلامدا ڕۆشت".

نايت

سەرەڕای سەختیی زستانی ناوچەی مەینی ئەمریکی کە پلەی گەرمی تیایدا دەگاتە خوار ٢٠ پلەی ژێرسفر، بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبێت و نەدۆزرێتەوە بەهیچ شێوەیەک ئاگری نەکردووەتەوە بۆ خۆ گەرمکردنەوە، فینکڵ دەڵێت ناتوانم باوەڕبکەم لەشەوانی زستاندا تەنها بۆماوەی هەفتەیەک بەبێ ئاگری خۆگەرمکردنەوە لەوشوێنەدا بژیم، بەڵام ئەم پیاوە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ بەبێ ئاگر لەم شوێنە ژیاوە.

The remote camp in the Maine woods where Christopher Knight, the "North Pond hermit," lived for decades. Knight was arrested in April 2013 while stealing food.

کریس وتی "رۆژانە نزیک کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەنووستم و کاتژمێر سێی بەیانی لە خەو هەڵدەستام کە ساردترین کات بوو، پاشان بۆ خۆگەرمکردنەوە وەرزشم دەکرد، هەندێک کات کتێبم دەخوێندەوە و زۆربەی کاتەکانیش هیچم نەدەکرد.

فینکڵ لە کریسی پرسیوە مەبەستت چیە کە دەڵییت هیچم نەدەکردووە؟ کریس زۆر شتی سەیری وت "بەدرێژایی ئەو ماوەیە هیچ کات هەستم بە نیگەرانی و بێزاری نەکردووە، من هیچ کات تەنها نەبووم و پەیوەست بووم بەهەموو شتەکانی دەورووبەرمەوە و نەمزانیوە لەشم لە کوێیە و کەی هاتووم بەرەو دارستان بەڵکو هەستمکردووە لە سروشت و جیهان دانەبڕاوم.

پاش دەستگیرکردنی کریستۆڤەر بۆماوەی حەوت مانگ لە زینداندا مایەوە، لەو ماوەیەدا ڕازی نەبوو گفتوگۆ لەگەڵ کەس بکات، جگە لە مایک.

The "North Pond hermit" Christopher Knight, left, appears in court after his arrest in 2013 on charges of theft. In 2015, he graduated from a special court program for people with mental health problems.