سەردێڕ:

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-07-15

1442 جار خوێندراوەتەوە

یەکەمەکانی سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بەهۆی دانەمەزراندنیان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەتەوە و داوادەکەن حکومەت دایانبمەزرێنێت  لە دامودەزگاکاندا.

ئەو یەکەمانە لە یەکێک لە دروشمەکانیان نوسیویانە " پیرۆزە پێکهێنانی کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم و داوادەکەین لە پێشینەى کارەکانیدا یەکەمەکان دامەزرێنێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو ئەو یەکەمانە دەیان جاری تر گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندیان کردووە بەڵام تا ئێستا حکومەت داواکەیانی جێبەجێنەکردووە.