سەردێڕ:

باکورى کوردستان.. لەپێکدادانێکدا سێ سەربازى تورکیا کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-15

2059 جار خوێندراوەتەوە

لەئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لەناوچەى جولەمێرگى باکورى کوردستان سێ سەرباز کوژران و سێ گەریلاش شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى ناوخۆى تورکیا ئاماژەى بەوەکردووە، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی ناوخۆدا ڕوبەڕووبوونەوەکە لە دەروروبەرى ناوەندى  جولەمێرگ ڕوویداوە و بە هۆیەوە سێ سەرباز کوژران.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە شەڕەکەدا سێ گەریلای پەکەکەش شەهیدبوون، میدیاکانى پەکەکەش کوژرانى سێ سەبازەکەى تورکیاى پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاندووە، ئەفسەرێکى دیکەش برینداربووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە ڕۆژى ١٢ى ئەم مانگە سوپاى تورکیا قۆناغى دووەمى ئۆپراسیۆنى چنگى بۆ سەر ناوچەکانى خواکورک دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هاوکات پێشتریش هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگەش ڕایگەیاند، چوار سه‌ربازی توركیا لە خواکورک كوژران و دوو گەریلاش شەهیدبوون.


‌بەپەلە