سەردێڕ:

باوکی شەهید ڕێژوان قاچێکی لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2019-07-15

75997 جار خوێندراوەتەوە

حاجی عەلی باوکی شەهید ڕێژوان یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات، بەهۆی دروست بوونی ئیلتیهاب قاچێکی لەدەست داوە.

حاجی عەلی لە سەفەرى عەمرەدا و لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا قاچێکى دەکەوێتە ژێر پێی خەڵکانی دیکەوە و دواتر بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی، قاچی دەخاتە نێو ئاو وخوێ و بەو هۆیەوە ئیلتیهاب دەکات.

دواى سەردانیکردنى چەند پزیشکێک تەنیا چارەسەریان بڕینەوەى قاچیەتى و بەو هۆیەوە بەشێک لەقاچی ڕاستی لەدەستدەدات.