سەردێڕ:

بڕیاری قەدەغەکردنی شۆفێریکردنی تاکسی لەلایەن فەرمانبەرانەوە گەیشتووەتە کوێ؟

فۆتۆ: 
2019-07-14

7452 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم کە شۆفێری تاکسی لە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان قەدەغە کردووە، بەشێک لەو کەسانە لە ئێستادا تەکسییەکانیان دەفرۆشن و بەو هۆیەشەوە هەیانە سێ هەزار دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر نرخ و بازاڕی کڕین و فرۆشتنی تاکسی دروستکردووە، ئەو کەسانەی لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیلدا کاردەکەن دەڵێن، خواست لەسەر کڕینی تاکسی کەمیکردووە.

لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبیلی تاکسی هەیە، بەشێک لەو کەسانەی شۆفێریی تاکسییەکان دەکەن فەرمانبەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی ١ی حوزەیرانی دیاریکردبوو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەڵام جێبەجێکردنەکەی دواخراوە بۆ ١ی ئەیلول، لە ئێستاشدا ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەرەو کۆتایی دەچێت.

بڕیارەکە سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانبەرانی پلە حەوت، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش پشت بە سیستمی بایۆمەتری دەبەسترێت، لە ئێستاشدا نرخی تاکسی لە بازاڕەکاندا بەو هۆیەوە دابەزیوە، بەپێی بڕیاری حکومەتیش شۆفێرەکان دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ئۆتۆمبیلەکانیان بگۆڕن بۆ تایبەت.

ع.م