فۆتۆ:
2019-07-14
25883 جار خوێندراوەتەوە
بوونی پەروەردەیەکی تەندروستی منداڵ هۆکارێکە بۆ بوونی بە کەسێکی بەهێز لە داهاتوودا، دایکان و باوکان بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا کۆمەڵێک هەڵە بەرامبەر بە منداڵەکانیان دەکەن کە دەرئەنجام زیان بە کەسایەتی منداڵ دەگەیەنێت.
ماڵپەری pinterest لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو هەڵانە کردووە کە دایکان و باوکان لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان جێبەجێی دەکەن، لە داهاتوودا زیان بە کەسایەتی و متمانە بەخۆبوونیان دەگەیەنێت.
- کاتی تەواو بۆ منداڵەکەت تەرخان ناکەیت و گفتوگۆ لە نێوانتاندا دروست نابێت

- بەپێی پێویست و جارجارە باوەش بە منداڵەکەتدا نەکەیت و سۆزی تەواوی پێ نەبەخشیت

- وێنە و ڤیدیۆی یادەوەری لەنێوانتاندا کەمبێت

- نەنوسینی یەکەم وشە کە فێربووە و قسەی پێ دەکات

- یارمەتیت نەدابێت لە بەدیهێنان و ئەنجامدانی خولیا و هیوایەتەکانی

- هەمیشە سەرزەنشت بکرێت و شانازی پێوەنەکرێت و کەمترین کات دەستخۆشی لێبکرێت

- ڕێگە بە منداڵەکەت نەدەیت بیرورای خۆی دەربڕێت

- کاتی تەواوت بۆ تەرخان نەکردبێت تاکو دڵخۆشی بکەیت، کەمترین گەشت و گەڕان لەگەڵیدا بووبێت

- لە پەروەردەکردنیدا گوێ لە ئامۆژگاری کەسانی تر وەربگریت

- گرنگی نەدان بە کاتی تایبەت و دروست نەکردنی بیرەوەری جوان و خۆش لە بۆنەکاندا.

ئ.ل