سەردێڕ:

سلێمانى.. لەرووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری
وێنەى ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-07-14

10904 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەرووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر شەقامى شەست مەتریی سلێمانى کەسێک گیانى لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیڵێك له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی، شۆفێری ماتۆڕسكیڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بەپێی ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ماوەى هەفتەى رابردوودا لەسنورى پارێزگاى سلێمانى ١٠ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ ى دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

‌بەپەلە