سەردێڕ:

​ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە بودجەی بەرگریی ٢٠٢٠ی پەسەندکرد

فۆتۆ: 
2019-07-14

1336 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٠ی وەزارەتی بەرگریی کە ٧٣٣ ملیار دۆلارە، پەسەندکرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری کە پێکهاتووە لە ٧٣٣ ملیار دۆلار پەسەندکردووە  و بەپێی خاڵێکی ئەو پڕۆژە یاسایە داوای ھەڵگرتنی گەمارۆی چەک بەسەر ئیدارەی قوبرسی باشوور لە لایەن ئەمریکا دەکرێت.

لە دەنگدانی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا کە زۆرینەی دیموکراتەکانن، بودجەی ٢٠٢٠ی وەزارەتی بەرگری بە کۆی ١٩٧ دەنگی نەخێر و ٢٢٠ دەنگی بەڵێ پەسند کرا.

لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا سەرجەم ئەندامانی کۆماریخواز دەنگی نەخێریان بەکارھێنا و بەشێکی دیموکراتەکانیش دژی پرۆژە بڕیارەکە بوون.

پێشبینی ئەوە دەکرێ کە ئەو پڕۆژە بڕیارە لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە رەتبکرێتەوە کە لە زۆربەی کۆماریخوازەکان پێکدێت بەھۆی رەتکردنەوەی داوایەکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستەبەرکردنی بودجەی پێویست بۆ دروستکردنی دیوار لەسەر سنوری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک.

ھاوکات رەشنووسەکە خاڵێکی تیادایە کە رێگری لە ترەمپ دەکات ھێرش بکاتە سەر ئێران بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەندامانی کۆنگرێس.

چەند رۆژێک پێش ئێستا ترەمپ رایگەیاندبوو کە بڕیاری ڤێتۆ لەسەر ئەو پڕۆژە بودجەیەی بەرگریی بەکاردەھێنێت کە تێدا بڕە پارەی دروستکردنی دیوار لەسەر سەر سنوری مەکسیک بڕدراوە.