سەردێڕ:

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: هێرش نه‌كراوه‌ته‌ سه‌رمان

فۆتۆ: 
2019-07-14

6875 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌تیكرده‌وه‌ هێرش كرابێته‌ سه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌،" سەرلەبەری ئەو هەواڵە بە درۆ دەخەینەوە و بەهیچ شێوەیەک ئەو هەواڵە راست نیە، تەنها دەنگی تەقینەوەیەکی بچووک لەسەر رێگای کەرکوک _ سلێمانی بیستراوە."

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئه‌مشه‌و به‌ چه‌كی ئاڕپیجی هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ.