سەردێڕ:

عەبادی: هەرێم دوو هێندە لەو ​نەوتە هەناردە دەکات کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە

فۆتۆ: 
2019-07-14

6129 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق رایگەیاند، هەرێم نزیکەى دوو هێندە لەو بڕە نەوتە هەناردە دەکات کە پێشتر رێککەوتنى لەسەر کراوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس حەیدەر عەبادی ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کورددا نییە، بەڵام کێشەی لەگەڵ هەندێک لە حزبەکەندا هەیە کە کۆنترۆڵی هەرێمەکە و سەروەت و سامان و نەوتەکەیان کردووە.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە بە نزیکەیی دوو هێندەی ئەو بڕە نەوتە لەڕێگەی بۆرییە نەوتییەکانی باکورەوە هەناردە دەکات کە لەسەری ڕێککەوتوون، ئەوەش بەبێ مۆڵەتی حکومەتی فیدراڵی.دەشپرسێت، "داهاتی ئەو نەوتە لەکوێیە؟"

لەلایەکى دیکەوە، عەبادى بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لە گەڕانەوەی کردووە. بە وتەى سەرچاوەیەکیش بۆ ئاژانسەکە، پێدەچێت لە خۆپیشاندانەکانی وەرزی هاویندا بۆ ئەو مەبەستە سوود لە خۆپیشاندانەکان وەربگرێت ئەگەر لە عێراق رووبدەن.