سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. وەزیرێکی گۆڕان بەم شێوە باس لە موچەی کابانی ماڵ دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-13

6165 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، هەر کاتێک پرۆژەى دابینکردنى موچەى کابانى ماڵ لە پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەم و دووەمى بۆ کرا، لەگەڵ پەرلەمانتاران هەماهەنگى دەکات بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەکە.

کوێستان محەمەد لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەى بەوە کرد، لە ساڵى ٢٠٠٩وە پرۆژەکەیان پێشکەشى پەرلەمان کردووە و خوێندنەوەى یەکەمیشی بۆ کراوە، بەڵام ئەوکاتە بەهۆى حەساسییەتى ناو فراکسیۆنى گۆڕان و فراکسیۆنى کوردستانى (فراکسیۆنى هاوبەشی یەکێتى و پارتى)، پرۆژەکە تێنەپەڕێنرا.

لەبارەى چاکسازیکردن لەم کابینەیەى حکومەتى هەرێم و هەڵوێستى گۆڕان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوەکرد، ئەگەر لە شەش مانگی یەکەمی حکومەتدا، چاکسازی بەدینەکرا وەک گۆڕان قسەی خۆیان دەبێت.

روونیشیکردەوە، پەرلەمانتارانی گۆڕان لەژێر فشاری گۆڕانخوازاندا بوون لەکاتی دەنگدان بە ڕێواز فایەق بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام لەبەر دۆخەکە دەنگیان پێ داوە.