سەردێڕ:

قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2019-07-13

5086 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا دژ بە پەکەکە لە ناو خاکی هەریمی کوردستان دەستیپێکردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا،  باسی لەوەکردووە، ئۆپراسیۆنی "چڕنووک-٢" بۆ لەناوبردنی بنکە و بارەگاکانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و خواکوڕک دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو بە هەماهەنگی نێوان هێزە تایبەتەکان و فرۆکەی جەنگی و توپهاوێژەکان دەستیپێکردووە.

لە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی چڕنووکدا کە لە ٢٧ حوزەیرانی ٢٠١٩ دا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دژ بە پەکەکە کرا، ماوەی ٤٦ رۆژی خایاند و زیاتر لە چوار هەزار سەربازی تورکیا کە سەربە دوو لیوای کۆماندۆبوون، بەشداری ئۆپراسیۆنەکەیان لە چیای خواکورک کرد.